PIXresizer بەرنامەیێکی سەرکەوتووە بۆ گۆرینی سایزی وێنە بە مەبەستی بچووک کردن یان گەورە کردنی وێنەکان بە بێ دابەزینی کەیفییەتی وێنەکە. ئەم بەرنامەیە لە توانای دایە کاری گۆرینی وێنە چ بە تەک و چ بە کۆمەڵ بە ئەنجام بگەیێنێ. زۆر خێرایە لە گۆرین دا و هەروەها بژاردەیێکی باشە بۆ گۆرینی نێوان فۆرمەتە گرافیکیەکانی وەک (BMP ، GIF ، JPG ، PNG ، TIF) .
هەروەها دەتوانن وێنەکان بە شێوەی رەش و سپی لێ بکەن یان بیسوورێنن بۆ هەر لایێک. ئەم بەرنامەیە دەتوانێ ئامرازێکی باش بێ بۆ دارێژەرانی ماڵپەرەکان و وێنەگرانی دیجیتاڵی.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 98 / ME / NT4 / 2k / 2k3 / 2k8 / XP / Vista / 7
Quick Screen Recorder v1.5.0
Quick Screen Recorder ئامرازێکی بەهێزە بۆ فیلم هەڵگرتنەوە لە شاشەی مانیتۆر بۆ مەبەستی جۆراوجۆر و سەیڤ کردنیان بە پاشگری AVI ویدئۆیی ستاندارد. ئەم بەرنامەیە دەتوانێ بە کەیفییەتێکی زۆر باش تەواوی جووڵەکانی سەر مانیتۆر، کرتەکان، نووسینەکان، چەشنی بابەتەکان، و کرتەی سەر دووگمەکان و هەرچییەک کە لە سەر شاشە دبینرێت فیلمی لێهەڵدەگرێتەوە.
سەرەرای ئەوانەش دەتوانن دەنگەکانی ناو کامپیوتێر، یان دەنگی خۆتان بە هۆی میکرۆفۆنەوە سەیڤ بکەن. ئەم پرۆگرامە دەتوانێ باشترین ئامراز بێ بۆ درووستکردنی ڤیدئۆی فێرکردن بە دەنگ و رەنگەوە بە کەیفییەتێکی بەرز، و کاتێکی زۆر درێژ لە هەڵگرتنەوەی فیلم دا و زۆر کردەوەی تر وەک:
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Photo DVD Maker v8.53
درووست کردنی دی وی دی ئسلایدشۆ ئەوێستاکە بۆتە کارێکی ئاسایی و رادەی ئەو ئامرازانەی کە لەم بوارە دا هاتوونەتە بەرهەم زۆر و جۆراوجۆرن کە بۆتە هۆی ئەوەی هەر بەکارهێنەرێک زۆر بە هاسانی بتوانێ بە چەند کرتە کردنێک جوانترین لەوحی پەستێنراوی ئسلایدشۆ بخووڵقێنێ، بە چەشنێک کە لە سەر تەواوی پلەیرەکان لێبدرێت و ببینرێت. لە ناو ئەم ئامرازانە دا پرۆگرامی Photo DVD Maker دەتوانێ بە کەڵک وەرگرتن لەو تواناییانەی کە هەیێتی، جوانترین ئسلاید شۆی وێنەیی تەراحی بکات بە چەشنێک کە لە سەرهەموو جۆری پلەیرەکان لێبدرێت و ببینرێت.
هەبوونی توانایی دانانی مێنۆی فلاش بۆ ئسلاید شۆیەکان، وێرای دانانی موزیک، ئفێکتی زۆر سەرنج راکێش لە کاتی نیشاندانی وێنەکان، هەمووی تەنیا بە چەند کرتە کردنێکی هاسان لە کاتی درووستکردنی ئسلاید شۆیەکاندا دەخوڵقێنرێن. ئەم ئامرازە بە کەیفییەتێکی چاوەروان نەکراو ئسلاید شۆیەکان دەهێنێتە بەرهەم و بۆ رایت کردنیش دەتوانێ لە سەر هەر دوو لەوحی پەستێنراوی CD وDVD، هەڵبستێ بە سووتاندنیان, بە چەشنێک کە بتوانرێ لە سەر هەموو چەشنەکانی پلەیر لێبدرێ و نیشان بدرێت. کارپێکردنی هاسانی ئەم ئامرازە و هەبوونی رواڵەتێکی ساکار، دو تایبەتمەندی تری ئەم پرۆگرامەن. جێگەی سەرنجە کە ئەم ئامرازە پشتگری لە هەموو سیستەمەکانی پۆرتابڵ و هەروەها پشتیوانی لە دوو سیستەمی PAL و NTSC دەکات. و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
Almeza MultiSet Pro 8.7.8
زۆرێک لەو ویندۆزانەی کە لە بازار دا هەن لە سەریان رستەی سرنج راکێش نووسراون، وەک 'توانایی دامەزراندنی خۆکارانە' و...! ئەم چەند وشەیە هێما بە خاڵێکی گرینگ دەکات. کاتێک بابەتی ئەم چەشنە ویندۆزانە دێنە گۆڕێ، باس لەوەیە کە بەکارهێنەر دەتوانێ کارەکەی بەهاسانی بەرەو پێش ببات و ئیتر پێویست ناکات بۆ دامەزراندنی ویندۆز کاتێکی زۆر تەرخان بکات و بۆ سات بە ساتی پرسیارەکان وهەنگاو بە هەنگاوی دامەزراندنی ویندۆز، چاوەروانی بکات. هەر وەها ئەو بەکارهێنەرانەی کە لە گەڵ دامەزراندنی ویندۆزە جۆراوجۆرەکان شارەزا نین، پێویست ناکا هەموو کات بۆ دامەزراندنی ویندۆز بە شوێن کەسی تر دا بگەرێن، بۆ خۆیان بە هاسانی دەتوانن ئەم کارە راپەڕێنن.
بەڵام بۆ خالێکی تریش جێی باس دەمێنێتەوە و ئەویش ئەوەیە کە چۆن کۆمپانیاکان ئەم چۆرە ویندۆزانە لە دۆخی ئاسایی دەهێننە سەر دۆخی خۆکارانە. بە دڵنیایێوە ئامرازێک هەن کە لەم بوارە دا یارمەتی ئەم کۆمپانیایانە دەکەن. یێکێ لەم ئامرازانە کە دەتوانێ وێڕای کۆمپانیاکان، یارمەتی بەکارهێنەری ئاسایش بدات کە بە جێگەی کات تەرخان کردن بۆ دامەزراندنی ئاسایی ویندۆز توانایی دامەزراندنی خۆکارانە پێک بهێنێ Almeza MultiSet ـە. ئەم ئامرازە ئەم هەلە پێک دەهێنێ کە بە هاسانی وێندۆزێکی خۆکارانەی دامەزراندن دەستەبەر بکات بە بێ ئەوەی پێویست بە کەمترین زانیاری بکات. خاڵێکی جێی سەرنج ئەوەیە کە ئەم ئامرازە توانایی پێوە لکاندنی ڕاژە(Service*)ی گورزە(pack*(کانی نوێ، دامەزراندن یان لە ناو بردنی ئەو ئامرازانەی کە لە ناو ویندۆز دا بە شێوەی خۆکارانە دادەمەزرێن و بابەتگەلی لەم چەشنەی هەیە. بۆ وێنە دەکرێ وەشانی ٨ی دۆزەر((Explorer*ی ئینترنێت و هەروەها وەشانی ١١ی میدیا پلەیر بە شێوەی خۆکارانە لە سەر ویندۆز ئێکس پی دابنێین.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP/ Vista/ 7
Winamp 5.666
رەنگە کەمتر کەس هەبێ کە لەم چەند ساڵەی دواییدا سەروکاری لە گەڵ فایلەکانی دەنگ و رەنگ هەبێ، بەڵام ناوی Winampی نەبیستبێت. Winamp بڵاوکەرەوەیێکی خێراو بەهێزە کە کاری بڵاوکرنەوە بە باشترین کەیفییەت بە ئەنجام دەگەیێنێ. ئەم نەرمەواڵە بەهێزە توانایی بڵاوکردنەوەی فایلە دەنگی یەکان بە فۆرمەتی OGG, AAC, WAV,MOD, XM, S3M, IT, MIDI, etc, mp3 و هەروەها فایلە ویدئۆیەکان بە فۆرمەتی AVI, ASF, MPEG, NSV بە باشی و رێک و پێکی بڵاو دەکاتەوە. ئێوە دەتوانن ئەم ئامرازە بە چەند رواڵەتی جۆراوجۆر بگۆرن هەر کامتان پێ جوان بێ، هەڵیبژێرن. لەم وەشانە دا دەتوانین هێما بە لێزینی نوور، پەرتووکخانەی فایلە دەنگییەکان، پشتیوانی لە رادیۆ و تەلێزوون، گۆڕینی سی دی یە دەنگییەکان بۆ ئێم پی ٣ و سوتاندنیان و...بکەین.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 32-bit/64-bit